لە دەروازیەکی سنووریی ئێراندا دەست بەسەر ماددەیەکی سووتێنەردا گیرا
ئەمڕۆ شەممە 8-8-2020، دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ماددەیەکی سووتێنەر، کە بەخێرایی گڕ دەگرێت، لە دەروازەی سنووریی زەرباتییە لە پارێزگای واست، دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو ماددە ترسناکە، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە و هیچ نووسراوێکی فەرمی لەگەڵ نەبووە، ماوەی 40 رۆژە لەو دەروازەیە دانراوە و بەمەش مەترسیی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی دروست کردووە.
ماددە سووتێنەرەکە لە ئێرانەوە بە دوو بارهەڵگر نێردراوەتە عێراق.
تا ئێستا دیار نییە ئەو ماددە ترسناکە لەلایە کێوە گەیەندراوەتە عێراق و مەبەستی هاوردەکردنەکەشی چییە.
باسنيوز