حکومەتەکەی کازمی کەوتووەتە ژێر پرسیار و بانگھێشتی پەرلەمان دەكرێت
دانا جەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند، ئەم کارانە دەرخەری ئەو راستیەیە، کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.
جارێکیدیكە لە ناوچەی دۆرەی بەغداوە مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا، پێشتریش 7 مووشەک لەو ناوچەیەوە، پێش ئەوەی بتەقێنەوە پوچەڵکرانەوە، پێشووتریش ھەر لەناوچەی دۆرەی بەغدا 4 کەس لەو مووشەکھاوێژانەی سەر بە میلیشیاكان دەستگیرکرابوون؛ بەڵام بەپەلە ئازاد کران.
ئهو نوێنهره كورده، پێی وایه، ئەو کارانە دەرخەری ئەو راستییەیە، کە حکومەتەکەی کازمی کەوتووەتە ژێر پرسیار بەو ھۆیەی، كە ناتوانێت گرووپە چەکدارەکان بداتە دادگا. ھەروەھا چەندین رووداوی دیکەش بکەرانیان ئاشکرا نەکراون. ئهنجوومهنی نوێنهرانیش لەسەر ئەم دۆسیهیه و چەندین دۆسیهی دیكە بانگھێشتی کازمی و چەند وەزیرێکیان کردووە.
حەسەن بارام، شارەزای بواری سەربازی لهو بارهیهوه بۆ "كوردستان24" رایگهیاند، لەوەتەی کازمی بووهتە سەرۆک وەزیران بەئامانجكردنی ناوچەی سەوز بە مووشەک زیادیکردووە. ئەم رەفتارانەش بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق چەند ئاماژەیەکی لە پشتەوەیە.
بە بڕوای چاودێران، ئەم دۆخە، کازمی دەخاتە دووڕیانێکەوە، یان دەبێت ئەم فەوزایە بەردەوام بێت، ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەکانی خۆیەتی، یاخود دەبێت کۆتایی بە کاری گرووپە میلیشیاکان بھێنێت، کردنەوەی ئەم گرێ کوێرەیەش بۆ کازمی ئاسان نیە؛ چونکە ئەم گرووپانە پشتیوانی چەکداریان ھەیە و وڵاتانی دراوسێی عێراقیش بەشێکیان پشتیوانی لەم گروپانە دەکەن.
k24