عێراق بڕیاریدا مووچەی کارمەندی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات

عێراق بڕیاریدا مووچەی کارمەندی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە کە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

لە بڕیارەکەی کازمیدا، کە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رووداوی پشتڕاستکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت مووچەی مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر بەبێ دواخستن لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقەوە خەرجبکرێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو بڕە پارەیەی مانگەکانی دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.

ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عێڕاق سێ مانگ مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی نەدا، لەجیاتیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی بەسەر کارمەندی بەنداوەکاندا دابەشکرد. ئێستا عێراق کە ئەو بڕیاری داوە پارە بنێرێت، وەکو قەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەتی





rudaw
Top