پزیشکانی بێسنوور: لە مووسڵ کۆرۆنا 30 هێندە زیادبووە

پزیشکانی بێسنوور: لە مووسڵ کۆرۆنا 30 هێندە زیادبووە
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور هۆشداری دەدەن لە خراپیی دۆخی تەندروستیی پارێزگای مووسڵ و دەڵێن "تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوو مانگی رابردوودا 30 هێندە زیادیکردووە".

ئیتا هێڵا هانسند، رێکخەری پرۆژەی پزیشکانی بێسنوور لە مووسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "لە پارێزگای نەینەوا پاش سێ ساڵ لە وێرانکاری، زۆربەی نەخۆشخانەکان وێران بوون و سیستەمی تەندروستی خراپە". ئاماژەی بەوەش کردووە "لەو پارێزگایە کە ژمارەی دانیشتووانی 3.5 ملیۆن کەسە، هەر سێ هەزار کەس یەک بێدی بەردەکەوێت".

لەبارەی کۆرۆناشەوە هانسند دەڵێت، رێکخراوەکەیان لەو پارێزگایە تاوەکو ئێستا چارەسەریان بۆ 750 تووشبووی کۆرۆنا کردووە.

تاوەکو ئێستا لە عێراق ملیۆنێک و 92 هەزار و 741 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشکنینی 140 هەزار و 603 کەس پۆزەتیڤ دەرچووە، 101 هەزار و 25 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 161 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە






rudaw
Top