كەربەلا... ژنێك لە تەنیشت مەزاری حوسەین هەوڵی خۆسووتاندنی دا
بە پێی ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا بڵاو كراوەتەوە، ژنێكی زەحمەتكێشی شیعە لە كەربەلا، بە ناڵە و هاوارەوە ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی شیعەی عێراق دەگرێ و دەڵێ هەزار دیناری عێراقی شك نابات و شەش مانگە كەس لێی نەپرسیونەتەوە، بێ بژێوی و كار ماونەتەوە.
دواتر هەوڵ دەدات سوتەمەنی بە جەستەیدا بكات و خۆی بسوتێنێ، بەڵام خەڵكی سەر شەقامەكە ڕێگری لێ دەكەن.
باسنيوز