پەرلەمانتارێک: بە دووری نازانم بارودۆخی بەغدا زۆر لە بەیرووت خراپتر بێت

پەرلەمانتارێک: بە دووری نازانم بارودۆخی بەغدا زۆر لە بەیرووت خراپتر بێت


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی نەسر هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە بەغدا، دەدات.

ریاز تەمیمی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نەسر، کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بازرگانانی شەڕ شارەکانی بەیرووت، بەغدا، دیمەشق و سەنعایان وێران کردووە، کە بە شارە گەشەکانی عەرەب ناوی بردوون.

ریاز تەمیمی ترسی خۆی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”بە دووری نازانم بەغدا بگاتە ئاستێکی زۆر خراپتر لەوەی لە بەیرووت رووی دا، ئەگەر ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق بەردەوام بێت“.

رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا و بەپێی دوایین ئامار، 137 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریان لێکەوتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە 300 هەزار کەس.

تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.







باسنیوز
Top