لە هێرشێکی چەکداریدا دو سەربازی سوپای عێراق کوژران
سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە دەزگاکانی راگەیاندنی عێراقی راگەیاندوە، شەوی رابردو گروپێکی چەکداری هێرشیانکردوەتە سەر هێزێکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەدین لە گوندی مەتیبیجە.
لە هێرشەکەدا دو سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا دو سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.
هێرشە چەکدارییەکە لەکاتێکدایە دوێنێ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێگەی گروپە چەکدارییەکان لە چیای حەمرین و لە سنوری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بۆردومان کراوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەش چوار چەکدار کوژراون.
خەندان