2834 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

2834 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئاماری رۆژانەی خۆیدا بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 77 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، 2834 تووشبووی نوێش تۆمار كراون.


بە گوێرەی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دوو هه‌زار و 834 تووشبووی نوێ تۆمار كراون، كه‌ 218 تووشبوویان له‌ هه‌ولێرن، 83 تووشبووش له‌ دهۆك و 56 تووشبووش لە سلێمانیین.


تا ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 137 هه‌زار و 556 تووشبوو.


لە دوێنێوە شه‌ش تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەست داوە، له‌ سلێمانییش چوار تووشبوو، له‌ ‌دهۆكیش دوو تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەست داوە.


هه‌روەها له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و 339 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە، بەمەش تا ئێستا 98 هه‌زار و 442 تووشبووی پەتاكە لە عێراق چاك بوونەتەوە.











باسنيوز



Top