ئێران: یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە کوشتنی سولەیمانی تێوەگلاوە

ئێران: یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە کوشتنی سولەیمانی  تێوەگلاوە
لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە روداوی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە ئێران رایگەیاند، یەکێک لەکۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی عێراقی تێوەگلاوە لەو کارە.

چەند بەڵگەنامەیەکیان لەلایەن حشدی شەعبی پێگەیشتوە، کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن تێوەگلاوە بە روداوی کوشتنەکە


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهر-ی ئێرانی، لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە روداوی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران چەند بەڵگەنامەیەکیان لەلایەن فەرماندەی حشدی شەعبی عێراق پێگەیشتوە، کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن تێوەگلاوە بە روداوی کوشتنەکە.

ئەو کۆمپانیایە زانیاری دەربارەی مۆبایلی یەکێک لە یاوەرانی موهەندیس داوە بە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیایە زانیاری دەربارەی مۆبایلی یەکێک لە یاوەرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگیری پێشوی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراقی داوە بە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، لەو رێگەیەوە ئەمریکییەکان توانیویانە شوێنیان دەستنیشان بکەن و بۆردومانیان بکەن.

سێی (کانونی دوەمی/3) ئەمساڵ بە فەرمانی ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بۆردومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغدا، قاسم سولەیمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و نۆ کەسی دیکەش کوژران.





خەندان
Top