روانگه‌ی سوری: لەبۆردومانێكدا 15 چه‌كداری عێراقی نزیك له‌ ئێران كوژران

 روانگه‌ی سوری: لەبۆردومانێكدا 15 چه‌كداری عێراقی نزیك له‌ ئێران كوژران
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی بۆردومانێکدا بۆ سەر ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال لە رۆژئاوای سوریا 15 چه‌كداری گروپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران كوژران.

روانگه‌ی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، 15 چه‌كداری سه‌ر به‌ به‌گروپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران كه‌ سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بون له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و كوژراون.

ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌ناسراو له ‌كاتژمێر 5:00ی به‌یانی تا 7:00 به‌سه‌ر ئاسمانی سوڕاونه‌ته‌وه


ئاماژەی بەوەشکردوە، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌ناسراو له‌كاتژمێر 5:00ی به‌یانی تا 7:00 به‌سه‌ر ئاسمانی سوڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌و كاته‌شدا بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانیان و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان كردوه‌.

بۆردومانه‌كه‌ له ‌بنكه‌ی ئیمام عه‌لی نزیك هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر و له‌سه‌ره‌تای ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سنوری دێره‌زور ئه‌نجامدراوه‌


روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بۆردومانه‌كه‌ له ‌بنكه‌ی ئیمام عه‌لی نزیك هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر و له‌سه‌ره‌تای ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سنوری دێره‌زوری رۆژئاوای سوریا ئه‌نجامدراوه‌، له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیه‌وه‌ كوژراو و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق كراون.

شه‌وی رابردو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ باشوری ئه‌لبوكه‌مالی سنوری دێره‌زور بیسترا، پاشان ده‌ركه‌وت فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان بۆردومانی بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازیه‌كانی گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانیان كردوه‌.







خەندان
Top