تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق مانگێکی دیکە درێژکردەوە

تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق مانگێکی دیکە درێژکردەوە
تورکیا، تاوەکو ١ی مانگی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق دەستپێناکاتەوە و بەو هۆیەوە عێراقیش هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا هەڵوەشاندووەتەوە.

هێڵی ئاسمانیی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد کە گەشتەکان بۆ تورکیا هەڵوەشاونەتەوە بەو هۆیەی کە تورکیا بڕیاریداوە راگرتنی گەشتەکان بۆ تورکیا تاوەکو 1ی ئەیلوول بەردەوام بێت.

هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە گەشتی سبەی بەغدا – ئیستەنبووڵ بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەڵوەشاوەتەوە، ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوانە.

ئەو بڕیارەی تورکیا لەسەر ڕاسپارەی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە بووە وەک بەردەوامیی لە رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی.

















باسنيوز



Top