تەندروستی جیهانی پێشبینییەکی خراپ سەبارەت بە داهاتوی کۆرۆنا دەخاتەڕو

 تەندروستی جیهانی پێشبینییەکی خراپ سەبارەت بە داهاتوی کۆرۆنا دەخاتەڕو
رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینیەکی خراپ سەبارەت بە داهاتوی کۆرۆنا دەخاتەڕو و رایدەگەیەنێت، بۆ چەندین دەیە بەردەوام دەبێت.

جارێ زوە بۆ ئەوەی بزانین تا چەندێك بەرگری سروشتی لەشی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆرۆنادا بەرگەدەگرێت

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە داهاتوی ڤایرۆی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-19) دەڵێت" کۆڤید-19 بۆ مانەوە لێرەیە، جارێ زوە بۆ ئەوەی بزانین تا چەندێك بەرگری سروشتی لەشی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆرۆنادا بەرگەدەگرێت".

ئێستا بە پشتبەستن بە ژمارەیەک توێژینەوەی زانستی زیاتر لەو پێشبینیە دڵنیاین

وتیشی" لە چەند مانگی رابردودا چەندینجار پیشبینی لەمجۆرەمان خستبوەروە، بەڵام ئێستا بە پشتبەستن بە ژمارەیەک توێژینەوەی زانستی زیاتر لەو پێشبینیە دڵنیاین".

گومانی خۆی نیشاندا لە دروستبونی سیستەمی بەرگری بەکۆمەڵ دژی نەخۆشیەکە

تێدرۆس ئەدهانۆم سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو پێکوتانەی لەلایەن چەندین وڵاتەوە پەرەیانپێدراوە، گومانی خۆی نیشاندا لە دروستبونی سیستەمی بەرگری بەکۆمەڵ دژی نەخۆشیەکە.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، پەتای کۆڤید-19 یەکێکە لەو قەیرانە تەندروستیانەی کە لەسەدەیەکدا یەک جار رودەدات، بەڵام کاریگەرییەکانیی بۆ چەندین دەیەی داهاتو دەمێنێێتەوە دەشڵێت، "تا ئێستا چەندین پرسیار دەربارەی ئەو پەتایە بێوەڵام ماونەتەوە".






خەندان
Top