میلیشیایەکی حەشدی شەعبی: کازمی درۆزنی ژمارە یەکە

میلیشیایەکی حەشدی شەعبی: کازمی درۆزنی ژمارە یەکە


پەرلەمانتارێکی کوتلەی سادیقون، کە نوێنەرایەتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق دەکات، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە درۆزنی ژمارە یەک ناودەبات.

عەبدولئەمیر تعێبان، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسی یەکەمە لە کوشتنی خۆپیشاندەران لە بەغدا و زیقار.

عەبدولئەمیر تعێبان هەروەها رایگەیاندووە، عێراق لە هەموو رووەکانی تەندروستی، ئابووری و ئەمنی شکستی هێناوە و مستەفا کازمی رووپامایی بۆ لایەنە سیاسییەکان لەسەر حیسابی بەرژوەندیی گەل، دەکات.

ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون هێرشی کردووەتە سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاندووە، مستەفا کازمی درۆزنی ژمارە یەکە لە عێراق.

کوتلەی سادیقون نوێنەرایەتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق دەکات، کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتیی ئەو میلیشیایە دەکات.











باسنيوز
Top