قه‌ته‌ر رێكه‌وتنێكى 2017 له‌گه‌ڵ عێراق كاراده‌كاته‌وه‌

 قه‌ته‌ر رێكه‌وتنێكى 2017 له‌گه‌ڵ عێراق كاراده‌كاته‌وه‌
سه‌ڵاح بن غانم عه‌لی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ عه‌دنان درجال هاوتا عێراقیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی هه‌ردولا له‌روی هه‌ماهه‌نگی بواره‌كانی وه‌رزش و رۆشنبیری كارا ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ڵاح بن غانم عه‌لی پێشوازی له‌ عه‌دنان درجال و عومه‌ر به‌رزنجی باڵیۆزی عێراق له‌قه‌ته‌ر كردوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتن و یاداشتی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی ساڵی 2017ی نێوان عێراق و قه‌ته‌ر كاوه‌.

وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی قه‌ته‌ر پێشوازی له‌ پێشنیازه‌كانی هاوتا عێراقیه‌كه‌ی كردوه‌

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی قه‌ته‌ر پێشوازی له‌ پێشنیازه‌كانی هاوتا عێراقیه‌كه‌ی كردوه‌ و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی گه‌نجان و وه‌رزش و كاراكردنی رێكه‌وتنی هاوبه‌شی نێوانیان ده‌ربڕیوه‌.

پێشوازی له‌ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا له‌نێوان شاره‌زایانی عێراق و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن

سه‌ڵاح بن غانم عه‌لی باسی له‌وه‌شكردوه‌، پێشوازی له‌ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا له‌نێوان شاره‌زایانی هه‌ردولا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و دۆسێیانه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانیانن، كاریش ده‌كه‌ن، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م وه‌رزش و بواره‌كانی رۆشنبیری گه‌نجانی هه‌ردولا.







خەندان
Top