حەلبوسی داوای پێشخستنی وادەکەی کازمی بۆ هەڵبژاردن دەکات

حەلبوسی داوای پێشخستنی وادەکەی کازمی بۆ هەڵبژاردن دەکات


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای پێشخستنی ئەو وادەیە دەکات، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیاری کردبوو.

رۆژی هەینی 31-7-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەی، دیاری کرد.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ئەو بەرنامەیەیان جێبەجێ نەکردووە، کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان بۆ خۆیان داڕشتووە.

محەمەد حەلبوسی پێیوایە بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەرنامەی حکوومەت و نەبوونی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکرد و ئێستاش بەردەوامن.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کردووە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێش بخرێ و پەرلەمان کۆبونەوەیەکی بەپەلە بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتییەکانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان ساز بکات.




باسنيوز
Top