فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە مووشەک كرایە ئامانج
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30/7/2020 دوو مووشەكی جۆری کاتیۆشا لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و مادییان نەبووە".
بەپێی راگەیێندراوەکە "مووشەكەكان لە دوو ناوچەی جیاواز لەنزیك رێگەی نێودەوڵەتی لە ناوچەی رەزوانییەوە ئاراستەی فڕۆكەخانەكە كرابوون".
فڕۆكەخانەی بەغدا چەندین جاری دیكە بە مووشەك كراوەتە ئامانج؛ رۆژی 28ی ئەم مانگە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە بە دوو مووشەک کرایە ئامانج.
رووداو