نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راپۆرتمان نەداوەتە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش

 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راپۆرتمان نەداوەتە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوه‌كان لە عێراق رایگه‌یاند، هیچ راپۆرت و به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی عێراق ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردوه‌.

جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، له‌به‌شێك لە ماڵپه‌ڕ و پێگه‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ راپۆرتی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردو ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردوه‌، لەکاتێکدا هیچ راپۆرتێک ئاڕاسته‌ی ئەنجومەنەکە نەکراوە.

یۆنامی چاودێری دۆخی ئێستای عێراق ده‌كات و پشتیوان و پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانیشه

ئاماژەی بەوەشکرد، یۆنامی چاودێری دۆخی ئێستای عێراق ده‌كات و پشتیوان و پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانیشه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ گوزارشت له ‌داخوازیه‌ ره‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوه‌كان لە عێراق باسی لەوەشکردوە، جه‌ختیشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌یان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز كردوه‌ته‌وه‌.

پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و 33 دیکەش برینداربون



شەوی 26 و 27ی ئەم مانگە، بەهۆی کەمی کارەبای نیشتیمانییەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچو، بەهۆیەوە پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و 33 دیکەش برینداربون.

دوێنێش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوای له ‌وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد بچنه‌ شه‌قامه‌كان و گوێ له‌داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران بگرن و رایگه‌یاند، بۆ هیچ هێزێكی ئه‌منی نیه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنێت.






خەندان
Top