فەرماندەیەکی باڵای عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان بە دوای تیرۆریستاندا، کوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەمید روکن ئەحمەد لامی، فەرماندەی لیوای 29ـی فیرقەی حەوتی پیادە، لە شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار، کوژراوە.
عەمید روکن ئەحمەد لامی لە ئۆپەراسیۆنێکدا بوو دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و رووبەڕووی هێرشێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بووەوەو کوژران.
جگە لە کوژرانی ئەو فەرماندە، هەر لە هێرشەکەی داعشدا، کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 28-7-2020 کردییە سەر هێزە عێراقییەکان لە سنووری شارۆچکەی هیت، ئەفسەرێک بەپلەی ملازمی یەکەم و دوو سەرباز، کوژران.
باسنيوز