تەنیا لە یەک وەزارەتی عێراق زیاتر لە شەش هەزار دوو مووچەیی دەبڕدرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەممووزی 2020، عادل روکابی، وەزیری کار و کاروبای کۆمەڵایەتیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پێدانی جەژنانە بەو کەسانەی کە هاوکاریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
وەزیری کار و کاروبای کۆمەڵایەتی روونیکردووەتەوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە 75 هەزار جەژنانە دەدرێتە هەر خێزانێک کە هاوکاریی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە.
عادل روکابی ئاماژەی بەوەش کرد، وردبینی لە داتاکانی هاوکاریی کۆمەڵایەتی کراوە بۆ ئەوانەی خاوەنی دوو مووچەن، زیاتر لە شەش هەزار کەس لە دوو مووچەیی سوودمەندن و لە داتاکاندا سڕاونەتەوە و مووچەکەنیان بڕاون.
رووداو