لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی هۆکاری شكستی كاره‌با لێکۆڵینەوە دەکات

لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی هۆکاری شكستی كاره‌با لێکۆڵینەوە دەکات
ئەندامێکی لێژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای گەیاند کە خۆپیشاندەران داوایان لە‌ ‌په‌رله‌مان كردووە‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی كاره‌با له‌ عێراقدا بكرێت، بۆیە ئێستاش لەبارەی هۆکاری شکستی کارەبای عێراق دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ڕێبوار هادی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: "یه‌كێك له‌ داواكارییەکانی خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەیە‌ و په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌وه‌ كردووه‌ و دوای جه‌ژن كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ یاساكه‌ ته‌واو بكرێت و ئاماده‌كاری بكرێت، یه‌كێك له ‌به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌ بووە كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت، داواكاریی دووه‌می خۆپیشاندەران، کە داوایان لە‌ ‌په‌رله‌مان كردووە، ئەوەیە‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی كاره‌با له‌ عێراق بكرێت و به‌دواداچوون له‌ هۆكاری شکستی كاره‌بای عێراق بكرێت و ئێستاش ئه‌و دوو پرسه‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ دایه‌".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "خۆپیشاندەران داوایان كرد كه‌ حكوومه‌ت بگۆڕێت‌ ئێستاش کە حكوومه‌ت گۆڕاوه،‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌بێت ده‌رفه‌ت بدرێته‌ حكوومه‌ت تا به‌رنامه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، چونكه‌ حكوومه‌تداری سیحری پێی نییه‌ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به‌شێكی زۆری گرفته‌كان هی كابینه‌ی رابردوون، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌رفه‌تی پێ بدرێت تا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت".

ڕێبوار هادی ڕاشی گه‌یاند: "له‌به‌ر دوو هۆكار خۆپیشاندانی فراوان ناكرێت، یه‌كه‌م پرسی كۆرۆنا و دووه‌م ده‌رفه‌ت بدرێته‌ حكوومه‌ت بزانێت نییه‌تی چییه‌".












باسنیوز



Top