لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی هۆکاری شكستی كاره‌با لێکۆڵینەوە دەکات
ڕێبوار هادی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: "یه‌كێك له داواكارییەکانی خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەیە و په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌وه كردووه و دوای جه‌ژن كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه یاساكه ته‌واو بكرێت و ئاماده‌كاری بكرێت، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه بووە كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت، داواكاریی دووه‌می خۆپیشاندەران، کە داوایان لە په‌رله‌مان كردووە، ئەوەیە كه پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی كاره‌با له عێراق بكرێت و به‌دواداچوون له هۆكاری شکستی كاره‌بای عێراق بكرێت و ئێستاش ئه‌و دوو پرسهله لێكۆڵینه‌وه دایه".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "خۆپیشاندەران داوایان كرد كه حكوومه‌ت بگۆڕێت ئێستاش کە حكوومه‌ت گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت ده‌رفه‌ت بدرێته حكوومه‌ت تا به‌رنامه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، چونكه حكوومه‌تداری سیحری پێی نییه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به‌شێكی زۆری گرفته‌كان هی كابینه‌ی رابردوون، بۆیه ده‌بێت ده‌رفه‌تی پێ بدرێت تا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت".
ڕێبوار هادی ڕاشی گه‌یاند: "له‌به‌ر دوو هۆكار خۆپیشاندانی فراوان ناكرێت، یه‌كه‌م پرسی كۆرۆنا و دووه‌م ده‌رفه‌ت بدرێته حكوومه‌ت بزانێت نییه‌تی چییه".
باس‌نیوز