خۆپیشاندان لە پارێزگایەكی دیكەی عێراق لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری دەستی پێكردەوە
لە پارێزگای زیقاڕ لە باشووری عێراق، خۆپیشاندان لە دژی نەبوون و كەمیی خزمەتگوزارییەكان دەستی پێكردەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە خۆپیشاندانەكەی زیقاڕ لە شارۆچكەی (سەید دەخیل) دەستی پێكردوە و ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەر دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان ڕژاونەتە سەر شەقام.
خۆپیشاندەران چەند داواكارییەكیان هەبووە كە یەكەمیان دابینكردنی كارەبا، باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و لادانی بەرپرسانی ناوچەكەیان كردووە.
لە لایەن خۆشیانەوە خەڵكی شارۆچكەی (سوق ئەلشیوخ) لە هەمان پارێزگا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ڕێگەی نێوان قەزای زیقاڕ و شاری ناسڕیەیان داخست، سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگەكانی حكوومەتیشیان لە قەزاكەیان داخست و داوا دەكەن، قایمقامی شارۆچكەكە و بەڕێوەبەری سەرجەم فەرمانگەكان دەست لەكار بكێشنەوە.
پێشتریش لە چەندان شاری عێراقی بەهۆی نەبوونی كارەبا و نەبوون و خراپیی خزمەتگوزارییەكان، خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دراوە، تەنانەت خۆپیشاندانەكان تا دەروازەكانی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا چوون.
باسنيوز