ئەمڕۆ 6 ناوچەی عێراق لە ریزبەندی 10 گەرمترین ناوچەكانی جیهاندا بوون
پێگەی ئەلیكترۆنی Eldoradoweather ی جیهانی تایبەت بە چاودێری پلەكانی گەرما خشتەیەكی ئەو ناوچانەی بڵاو كردەووە، كە ئەمڕۆ بەرزترین پلەكانی گەرمای لەسەر ئاستی جیهان لێیان تۆمار كران. لەو ریزبەندییەشدا شاری عەمارەی عێراق لە پلەی دووەمدا بوو، دوای ئەویش شاری ناسرییە و عەلی رۆژئاوا و ناوچەی فڕۆكەخانەی بەسرە، كەربەلا، نەجەف و بەغدا هاتوون.
پێشتریش دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقی دۆخی كەشوهەوای لە سەرانسەری عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێك هەور لە دوو ناوچە.
K24