کازمی: کێ گلەیی هەیە با چاوەڕوانی هەڵبژاردن بکات

کازمی: کێ گلەیی هەیە با چاوەڕوانی هەڵبژاردن بکات
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەکەن و لەماوەی 72 کاژێریشدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە کوشتنی خۆپێشاندەران ئاشکرا دەکرێن. گوتیشی، جەختدەکەنەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەر کەسێک گلەیی هەیە با چاوەڕوانی هەڵبژاردنەکە بکات، نەک حکومەت لەکار بخات.

لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووی گۆڕەپانی تەحریر و کوشتنی خۆپێشاندەران، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لەدوای دەریایەک لە خوێن هاتووەتە سەر دەسەڵات و فەرمانی نەداوەتە هێزە چەکدارەکان تەقە لە خۆپێشاندەران بکەن. "رێگەنادەین دەستدرێژی بکرێتە سەر خۆپێشاندەران".

هەر لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، مستەفا کازمی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد، یاسای هەڵبژاردن رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار بکات.












رووداو
Top