حەسەن نەسروڵڵا کوڕەکەی دەنێرێتە بەغدا
ئەمڕۆ دووشەممە 27-7-2020، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە جەوادی کوڕی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی، گەیشتووەتە بەغدا.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، جەواد حەسەن نەسروڵڵا ”بە ئەرکێکی بەپەلەی باوکی“ گەیشتووەتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکەی حەسەن نەسروڵڵا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی لایەنە سیاسییە شیعییەکان و سەرکردەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کۆ دەبێتەوە.
باسنيوز