بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق لەکارەکەی دورخرایەوە
عەلی موحسین هاشم، لە نوسینگەی وەزیر بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردراوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە دوایین بڕیاریدا کە دوێنێ یەکشەممە دەرچوە و واژۆی بریکاری وەزارەتەکەی لەسەرە باس لەوەکراوە، بە فەرمانی ناسر حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوە بڕیاردراوە مەناف عەبدولمنعەم، لەپۆستی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق ببەخشرێت و عەلی موحسین هاشم، لە نوسینگەی وەزیر بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردراوە.
کەمتەرخەم بوە لە گەڕانەوەی قەرزەکانی هێڵی ئاسمانی و زیادکردنی داهات
پێشوتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق چەندجارێک بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی لەکەڵەکەبونی قەرزی هێڵی فڕۆکەوانی لەلایەن بریکارەکانی دەرەوە و ناوەوە، نەبونی پلانی ستراتیژی بۆ بەرەو پێشبردنی کارەکان و زیادکردنی داهاتی دەوڵەت لەو رێگایەوە ئاگادار کردوەتەوە.
خەندان