بۆ رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرانسەری عێراق راگەیەندرا
دوای كۆبوونەوەكەش لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڵاو كراوەتەوە، ئەو رێكار و بڕیارانە خرانە روو ئەوانیش:
راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ رۆژانی جەژن، لە رۆژی 30 ئەم مانگەوە تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت.
كردنەوەی نۆڕینگە تایبەتەكان بە مەرجی پابەندبوون بە رێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای پزیشكان.
پێدانی مۆڵەتی كردنەوەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بەو كەسانەی خوازیارن لەم بوارەدا كار بكەن لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانكارییەك پێشكەش بە وەبەرهێنەران دەكرێت.
راسپاردنی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی كردن لەگەڵ وڵاتی كوەیت، بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ هاوردەكردنی ئۆكسجین بكرێت لە رێگەی دەروازەی سنووری سەفوان.
وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی دەستەی راوێژكاران كردنەوەی دەروازە ئەلیكترۆنییەكانی راوێژكاری پزیشكی تاوتوێ دەكات.
پەسەندكردنی راسپاردەكانی تیمی ئامادەكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فڕۆكەخانەكانی عێراق.
دەزگا ئەمنییەكان چاودێری جێبەجێكردنی رێكار و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكەن، لەوانەش: "پابەندبوون بە دەمامك و دەستكێش، بەكارهێنانی ماددەی پاككەرەوە و دووری كۆمەڵایەتی و ریكارەكانی دیكە"، لەگەڵ سەپاندنی پێبژاردنی ئەو كەسانەی سەرپێچی دەكەن بە پارە و دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبیلەكانیان.
تۆڕی میدیایی عێراقی ئەركی خۆی لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لە مەترسییەكانی كۆرۆنا دەگێڕێت.
K24