بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری لە مامەڵەکردن بە جۆرە دۆلارێک دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020، بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکلام بۆ جۆرە دراوێک بە ناوی (دۆلاری لیبی) دەکرێت، بەڵام ئەو دۆلارە ساختەیە و بە فەرمی دەرنەکراوە.
بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییان و داوای لێکردوون بەو رێکلامانە هەڵنەخەڵەتێن، چونکە فێڵ و تەڵەکەبازین.
هەر لە بەیاننامەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق هەڕەشەی گرتنەبەری رێککارە یاساییەکانی لە دژی ئەو کەسانەی مامەڵە بەو جۆرە دۆلارە دەکەن، کردووە و رایگەیاندووە، ”بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن“
باسنيوز