سوپای عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەکات
سوپای عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی بەغدا، دەکات.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020 لە سێ قۆڵەوە لە سنووری پارێزگای دیالە، دەستی پێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە، کە لەژێر ناوی قۆناغی سێیەمی ”پاڵەونانی عێراق“ دەکرێت، بۆ گەڕانە بەدوای چەکدارانی داعش، کە بەردەوام لەو ناوچانە کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنیوز