سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات
میدیای فەرمیی کۆماریی ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردووەتەوە بڕیارە سبەی یەکشەممە محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرووەی ئێران بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لەمبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، سبەی یەکشەممە 2020.7.19 وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ناوەرۆکی دیدارەکەیان ئاشکرا دەکەن.

ماڵپەڕی (ئیرنا) بە پشتبەستن بە پێگەی هەواڵی (نینا)ی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە کە سبەی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی باڵای سیاسی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ فواد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و هەندێکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.

ئەم سەفەرەی وەزیری محەمەدجەواد لەو کاتەوە بووەتە وەزیری دەرەوەی ئێران، بە چوارەمین سەفەری بۆ عێراق دێتە ئەژمار.












باسنيوز



Top