داوا دەکرێ پرۆژەیاسای مافی کەمینەکان بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق

داوا دەکرێ پرۆژەیاسای مافی کەمینەکان بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق


لێژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پرۆژەیاسای مافی کەمینەکان بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

قوسەی عەباس، ئەندامی لێژنەکە بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، پرۆژەیاسای مافی کەمینەکان لە خولەکانی پێشووی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر کراوە، بەڵام نەبووەتە یاسا.

قوسەی عەباس پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە بە گرنگ بۆ نەهێشتنی جیاکاری لەنێوان نەتەوە جیاوازەکانی عێراق دادەنێت و رایگەیاندووە، ئەو پرۆژەیە مافی هەموو کەمینە و نەتەوەکانی عێراق دابین دەکات.

ئەو ئەندامەی لێژنەی مافی مرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە پرۆژەیاسای مافی مرۆڤ بخرێتە ”لە ئایندەیەکی نزیکدا“ بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بکرێت.





باسنيوز
Top