پەرلەمانتارێک ناڕاستەوخۆ هۆشداریی لە کوشتنی کازمی دەدات
د.ناسر ههركی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، وهرگرتنهوهی چهك له میلیشیاكان كارێكی سەختە، بەڵام دەبێ حكوومهت بێت دهبێت بڕیاری خۆی ههبێت و میلیشیاکان ناچار بکا فەرمانەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، جێبەجێ بکەن.
ناسر هەرکی پێیوایە هەر ئاڵۆزییەک یان ناکۆکییەک لەنێوان میلیشیاکان و حکوومەتی عێراق دروست بێ، ئەوا بارودۆخی عێراق بەرەو داهاتووێکی نادیار و دابەشبوون دەبات.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە، کە کازمی بە هەنگاوەکانی ئێستای بە دەست بەسەرداگرتنەوەی دەروازەکان، ”گرفتی زۆری بۆ دروست دەبێت و سەرکەوتنیشی کاتێکی زۆری دەوێت“.
ناسر هەرکی هۆشداریی دا لە پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی و رایگەیاند، کاتێک کازمی دەیەوێ یاسا جێبەجێ بکا و دەروازەکان بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، ئەوا دەبێ حیساب بۆ ژیان و سەلامەتیی خۆیشی بکات.
باسنيوز