سەلاحەدین.. لەناو کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی تەقینەوەیەک ڕووی دا
لەمبارەوە تۆڕی میدیایی (ئەلمەیادین) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو تەقینەوەیە شەوی رابردوو و لە ناوچەی "مەکیشیفە" لە پارێزگای سەلاحەدین و لەناو کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازی و لۆجستیکی هێزی ئەمریکیدا ڕووی داوە.
هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئەو تەقینەوەیە، هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە و گرووپی بەناو بەرگریی "ئەسحابی کەهف" بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەیەی گرتووەتە ئەستۆ.
یەکشەممەی ڕابردووش لە باشووی عێراق هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی.
باسنیوز