عێراق لە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەپێش چین کەوتەوە

عێراق لە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەپێش چین کەوتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 13 ملیۆن و 644 هەزار و 30 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە، یەک بەدوای یەک بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، بەریتانیا، ئێران، پاکستان، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، سعودیە، تورکیا، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، کەنەدا، قەتەر، میسر، عێراق و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، هەشت ملیۆن و 85 هەزار و 643 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 586 هەزار و 811 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.





باسنيوز
Top