ژمارەیەك بارەگای حزبەكان لە ناسریە سوتێندران

ژمارەیەك بارەگای حزبەكان لە ناسریە سوتێندران
شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی ناسریە ژمارەیەک بارەگای حزبەکانیان سوتاند.

دوای چەند کاتژمێرێک لە تیرۆرکردنی چالاکوان محەمەد عەسمی و برینداربوونی دوو چالاکوانی دیکە، خۆپیشاندەرانی ناسریە ژمارەیەک بارەگای حزبەکانیان لەو شارە سوتاند، کە بریتین لە، بارەگای رێکخراوی بەدر، حزبی دەعوە، عەسائیب ئەهللحەق و بارەگای فەوجی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان.

هەروەها خۆپیشاندەران ماڵی جەبار موسەوی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای زیقاریشیان سوتاند و ژمارەیەک پرد و رێگاشیان داخست.

لە خۆپیشاندانێکی فراوانی بەغداش داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆمارییان کرد.

لە ناوچەی بەرازعییەی بەسرەش، خۆپیشاندەران دەستییان بە سووتاندنی تایە لە ناوەڕاستی شەقامەکان کرد.



K24
Top