چالاكێكی خۆپیشاندانەكانی بەغدا: خۆپیشاندانەكان دیاردەی چەكهەڵگرتنی زیاتر كردووە

ئەحمەد ئیمان، وەك چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەمە 19/12/ 2019 ڕايگەیاندووە: "هۆکاری درێژەکێشانی خۆپیشاندانەكان لەلایەك و بە هۆكاری هەڵكوتانە سەر ماڵان و درێژەدان بە كوشتن و بڕین، دیاردەی چەكداری لە بەغدا رووی لە زیادبوون كردووە."
گوتیشی: "زۆربەی هاووڵاتیان بەتایبەت ئەو خێزانانەی باری ئابوورییان باشە و مەترسیی ئەوەیان هەیە بەهۆی ئاڵۆزییەكان و باند و چەتە بچێتە سەریان، دەستیان بە كڕین و پەیداكردنی چەك كردووە."
باسی لەوەش كرد، بە نهێنی و لە زۆر شوێنی بەغدا كڕین و فرۆشتن بە چەكەوە دەكرێت.
باسنيوز