ئەنجومەنی دادوەری عێراق: تا ئێستا 107 خۆپیشاندەر لە زیندانەکاندان

ئەنجومەنی دادوەری عێراق: تا ئێستا 107 خۆپیشاندەر لە زیندانەکاندان
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بڵاوکردەوە، کە ئازادکراون و رایگەیاند، زیاتر لە دو هەزار و 700 خۆپیشاندەر ئازادکراون و تا ئێستاش 107 خۆپیشاندەر لە زیندانەکاندان.

تا ئێستا زیاتر لە دو هەزار و 700 خۆپیشاندەر ئازادکراون کە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکرابون


ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتیەکانی لێکۆڵینەوەی بەرپرس لە بەدواداچون لە دۆسیەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق، تا ئێستا زیاتر لە دو هەزار و 700 خۆپیشاندەریان ئازادکردوە، کە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکرابون".

هێشتا 107 خۆپیشاندەر لەلای دەسەڵاتی دادوەری دەستبەسەرکراون


ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا 107 خۆپیشاندەر لەلای دەسەڵاتی دادوەری دەستبەسەرکراون، بەپێی یاسا لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو تۆمەتانەوە دەکرێت کە بەهۆیەوە دەستگیرکراون.

لە 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق خۆپیشاندەران رژاونەتە سەر شەقامەکان


لە 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق خۆپیشاندەران رژاونەتە سەر شەقامەکان، داوای بنەبڕکردنی گەندەڵی و دادگایکردنی گەندەڵکاران و هەڵوەشانەوەی حکومەت دەکەن.

بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران، تا ئێستا زیاتر لە 500 کەس کوژرا و دەیان هەزار کەسی دیکەش بریندار بون.






خەندان
Top