عەللاوی بۆ سەرکۆمار: پێویستە تەمەنی حکوومەتی کاتیی عێراق ساڵێک زیاتر نەخایەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2019، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆمار، رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی کاتیی عێراق بچوککراوە بێت و لە ماوەی ساڵێک زیاتریش نەخایەنێت.
ئەیاد عەللای داوای لە سەرکۆمار کردووە پەلە بکرێ لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی عێراق و چوار پێشنیازیشی کردووە، کە بریتین لە:
- دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ رەوشی عێراق.
- گەیشتن بە سەقامگیری لە عێراق.
- زیادکردنی دەرفەتی کار.
- بەردەوامبوون لە بە دادگایی گەیاندنی گەندەڵان و ئەوانەی لە کوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلاون.
باسنيوز