داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ناوەڕاستی عێراق بڵاو دەکاتەوە

داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ناوەڕاستی عێراق بڵاو دەکاتەوە
رێکخراوی تیرۆریستی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ناوەڕاستی عێراق بڵاو دەکاتەوە و هەڕەشە دەکات.

لە گرتەکەدا، کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاو کراوەتەوە، داعش هەڕەشە لە هێزە ئەمریکی و عێراقییەکان دەکات و رایگەیاندووە، ”جگە لە زیان و ئازار، هیچی دیکەتان پێناگات“.

هەر لە گرتەکەدا، داعش ئاماژە بە هێرشی هێزە عێراقییەکان و بۆردومانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەکات، کە چەکدارەکانی خۆیان تێدا حەشار دابوو.

داعش هەروەها رایگەیاندووە، کە سەربازێکی ئەمریکی لەلایەن چەکدارەکانیانەوە لە جەزیرەی کەنعوس لە پارێزگای سەڵاحەدین، کوژراوە.











باسنيوز
Top