هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا: زۆرینه‌ى كرده‌وه‌ توندوتیژیه‌كانى عێراق ده‌ستى ئێرانى تێدایه‌

هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا: زۆرینه‌ى كرده‌وه‌ توندوتیژیه‌كانى عێراق ده‌ستى ئێرانى تێدایه‌

گولاَن/ساڵح محمد

جێگرى سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هێزه‌كانى ئێران به‌ ئه‌نجامده‌رى زۆرینه‌ى كرده‌ تیرۆرستیه‌كانى عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌ به‌رپرسی توندوتیژیه‌كانى عێراقی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

(رِۆبه‌رت كون) جێگرى سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رِایگه‌یاند:
به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ سوپای پاسدارانى ئێران ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ زۆرینه‌ى كرده‌ توندوتیژه‌كانى عێراق و هه‌وڵى تێكدانى بارى ئه‌منى عێراق ده‌ده‌ن.

گوتیشى: بونى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ئێرانى له‌به‌رده‌ستى تیرۆرستان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوكارى كردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌.

رِۆبه‌رت كون رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئێران ده‌ستى هه‌بێت له‌ توندوتیژیه‌كانى عێراق و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هاوكارى كردنى تیرۆرستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێران ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت كه‌ حكومه‌تى ئێران ده‌ستى هه‌بێت له‌ توندوتیژى دژى عێراق.

له‌كۆتاییدا جێگرى سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رِۆڵی هێزه‌كانى عێراقی به‌رزنرخاند له‌ پاراستنى ئاسایشى عێراق و گوتى: هه‌رچه‌نده‌ بارى سیاسی عێراق جێگیر نییه‌ به‌لاَم هێزه‌كانى عێراق توانیویانه‌ رِۆڵێكى كاریگه‌ر ببینن و بارودۆخى عێراق به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببه‌ن.
Top