نوجێفی: ئه‌مه‌ریكا لاری نییه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی

نوجێفی: ئه‌مه‌ریكا لاری نییه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ئوسامه‌ نوجێفی دووپاتیكرده‌وه‌ ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ كوتله‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ لاری نییه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی.

نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ جیدی چاودێری گفتوگۆكانی نێوان ئه‌لعێراقییه‌ و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ وردی دیراسه‌ی ئه‌نجامه‌كانی بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

نوجێفی روونی كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێ حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ به‌ زوویی پێكبهێنرێت، گوتیشی ئه‌مه‌ریكا سیناریۆیه‌كی دیاری كراوی نییه‌ له‌ عێراق، به‌ڵكو له‌ بنه‌رِه‌تدا پێی باشتره‌ حكومه‌ت له‌ نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێكبهێنرێت،باسی له‌وه‌شكرد دوای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ نێوان ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی دروست بوو ئێستا ئه‌مه‌ریكا به‌ دوای ئه‌لته‌رناتیڤ و چاره‌سه‌ری دیكه‌یه‌.
Top