نوجێفی: به ئامانجی به‌شداریكردنی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌تی نوێ‌دا، مالیكی ئاماده‌یه سازش بكات
دوێنێ ئێواره له لێدوانێكدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئوسامه نوجێفی رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی به ئامانجی به‌شداریكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه سازش بكات بۆ سه‌رۆكی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی.
نوجێفی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ولیام بیرنز به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی راگه‌یاندووه كه سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی به ئامانجی به‌شداریكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماده‌یه بۆ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی كوتله‌كه سازش بكات.
نوجێفی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئیداره‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له غیابی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق مالیكیشی ئاگادار كردۆته‌وه له سه‌ر گرنگی به‌شداری كردنی ئه‌لعێراقییه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
ناوبراو روونی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به مالیكی راگه‌یاندووه هه‌ر حكومه‌تێكی داهاتوو ئه‌گه‌ر كوتله‌ی ئه‌لعیراقییه تێیدا به‌شدار نه‌بێت، حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو نابێت و لاواز ده‌بێت.
( ئاكا نیوز).