ئه‌لعێراقییه‌ ره‌زامه‌ندی نیشاندا عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق

ئه‌لعێراقییه‌ ره‌زامه‌ندی نیشاندا عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكدا سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی نیشتمانی عامر فائیز ئاشكرایكرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بدرێته‌ جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌ هه‌مان كاتدا داوای وه‌رگراتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمارده‌كات.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا فائیز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو گفتوگۆكان له‌ نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی نیشتمانی چرِ بوونه‌ته‌وه‌و خه‌ریكه‌ هه‌ردوولا ده‌گه‌ونه‌ رێككه‌وتنه‌كانی كۆتایی، گوتیشی له‌ داهاتوویه‌ىكی نزیكدا دوای ته‌واو بوونی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هاوپه‌یمانییه‌تێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نن، فائیز روونی كرده‌وه‌ ئیئتیلافی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ گفتوگۆكانی نێوانیان ته‌واو ده‌كرد ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ته‌واو بوویایه‌، گوتیشی ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تێكی نوێ له‌ نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پێكبهێنرێت، ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێته‌ مافی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ نوێیه‌و ئه‌و مافه‌ له‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی ده‌سێندرێته‌وه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و كات ئه‌لعێراقییه‌ داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.

تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق درێژه‌یان هه‌یه‌و به‌رده‌وامن، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی پێداگری ده‌كات له‌ سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی به‌ 91 كورسی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا مالیكی ئاماده‌یه‌ به‌ ئاسانی ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت ئه‌ویش توانی به‌ 89 كورسی پله‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازاری ئه‌مساڵ بێت.
Top