جبوری: بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، ئه‌لعێراقییه سێ بژاری له به‌رده‌مدایه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نه‌دا جبوری ئاشكرایكرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌تی نوێی عێراق سێ بژاری له به‌رده‌مدایه.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا راده‌یه‌كی باش له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان بۆچوونی كوتله سیاسییه‌كان به تایبه‌ت له نێوان هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله هاتۆته ئاراوه كه ئه‌مه‌ش سوود به پرۆسه‌ی سیاسی و قۆناخی داهاتووی ولاَت ده‌گه‌یه‌نێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه سێ بژار له به‌رده‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌دایه بۆ به‌شداریكردنی له حكومه‌تی نوێی عێراق، بژاری یه‌كه‌م به‌شداری نه‌كردنی ئه‌لعێراقییه‌یه له حكومه‌تێكدا كه سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكات، بژاری دووه‌م كشانه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت، بژاری سێیه‌م پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
جێی باسه كۆشكی سپی هه‌وڵده‌دا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق فشار بخاته سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو كوتله‌و پێكهاته‌كان به‌شداربن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌لڕَ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی جه‌ختی له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ته ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی عێراقییه‌كان بێت.