به‌رواری: به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه فه‌رمی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر 10 خاڵی وه‌ره‌قه كوردییه‌كه نیشانداوه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان عادل به‌رواری دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌خوازێ ته‌واوی كوتله عێراقییه‌كان ره‌زامه‌ندی نیشانده‌ن له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه پێشكه‌ش كراوه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
به‌راوری رایگه‌یاند فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، دانووستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله براوه‌كان ده‌كات بێئه‌وه‌ی گه‌وره‌و بچووكی قه‌باره‌و نفوزی كوتله‌كان ره‌چاو بكات، روونیشی كرده‌وه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هه‌موو كوتله بچووكه‌كانی له سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه 19 خاڵییه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه، دواتریش دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌تایبه‌ت دوای كاندید كردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست پێكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی نیمچه فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر 10 خاڵی وه‌ره‌قه‌ی كوردی نیشانداوه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی ئیجابی له نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌یه.
له باره‌ی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه، به‌رواری دووپاتی كرده‌وه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه هه‌ر ته‌نیا تایبه‌ت نییه به كورد و هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به پرسه عێراقییه‌كان و كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقییه‌وه هه‌یه، گوتیشی ته‌نیا چوار خالڕَ نه‌بێ له‌وانه پرسی نه‌وت وپێشمه‌رگه‌و كه‌ركوك، خاڵه‌كانی دیكه ته‌واویان په‌یوه‌ندیان به عێراقه‌وه هه‌یه.