ئه‌لعێراقییه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

ئه‌لعێراقییه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به‌ گه‌رمی پێشوازی كرد له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و بانگهێشتكردنی كوتله‌كان بۆ چاوپێكه‌وتنی نێوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دوێنێ هه‌ینی له‌ به‌یانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ مه‌یسون ده‌ملوجی دووپاتیكرده‌وه‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی به‌ ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش كرد، له‌ به‌شێكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان و سه‌رانی كوتله‌كان ده‌كات به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ یه‌كتری له‌ سه‌ر مێزی دانووستان بخه‌نه‌ روو و په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و به‌شداری پێكردنی ته‌واوی كوتله‌ براوه‌كان بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌ حكومه‌ت دور بخرێته‌وه‌.
Top