زێباری هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ولاَتانی دراوسێی عێراق

زێباری هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ولاَتانی دراوسێی عێراق
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌
ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری هێرشی كرده‌ سه‌ر ولاَتانی دراوسێی عێراق، دووپاتیشی كرده‌وه‌ ته‌واوی ولاَتانی دراوسێ له‌ پێناوی به‌ ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان كاریگه‌ری سلبیان هه‌یه‌ به‌ سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

له‌و لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا زێباری رایگه‌یاند هیچ یه‌كێك له‌ ولاَتانی دراوسێ به‌ ویژدانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كانی ناو عێراق له‌ ناویشیاندا پێكهێنانی حكومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان هه‌ر یه‌كه‌یان پشتگیری له‌ لایه‌نێك و كوتله‌یه‌ك ده‌كات و هانی لایه‌نه‌كانیش ده‌ده‌ن له‌ دژی یه‌كتری، روونیشی كرده‌وه‌ له‌ كاتی ئێستادا كاریگه‌ری ولاَتانی دراوسێ و ولاَتانی ده‌ره‌وه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی ناوخۆ كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای داخه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، ئایا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی یاخود كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ پێكده‌هێنێ، زێباری جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ چه‌ندین جار كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كوتله‌یه‌ هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێ كه‌ وه‌ره‌قه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی كوردی جێبه‌جێ ده‌كات، سه‌ر له‌ نوێ دووپاتیشی كرده‌وه‌ داواكارییه‌كانی كورد كه‌ پێشكه‌ش به‌ كوتله‌ عێراقییه‌كان كراوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، داواكاری ده‌ستووری و یاسایین.
Top