ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه، له عێراق زیاتر له 106 هه‌زار كه‌س بووه
رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانی داوا ده‌كات گرنگی به ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی عێراقی بدرێت كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه به‌هۆی شه‌رِی ئه‌مه‌ریكا له‌و ولاَته گیانیان له ده‌ستداوه، رێكخراوه به‌ریتانییه‌كه داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لیش ده‌كات له هۆكاری كوژرانی ئه‌و هاولاَتیانه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دا ئه‌و لێژنه پێكهێنراوه‌ی دادوه‌ر چیلكۆت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری روودانی شه‌رِی عێراق و به‌شداریكردنی به‌ریتانیا له شه‌رِه‌كه وه‌كو پێویست گرنگی به كاره‌كانی نادات ئه‌مه جگه له په‌راوێزخستنی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌و شه‌رِه‌دا، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ناكۆكی نێوان سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و ولاَته گه‌رِانده‌وه.
رێكخراوه روونی كردۆته‌وه ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه، بوونه‌ته قوربانی به‌لانی كه‌م ژماره‌یان ده‌گاته 106 هه‌زار هاولاَتی، رێكخراوه‌كه له دوا راپۆرتی خۆیدا باسی له‌وه كردووه كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه ئه‌وان ئاماژه‌یان پێكردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا رێكخراوه به‌ریتانییه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه مه‌ده‌نییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی 2009 ژماره‌كه گه‌یشته 4497، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ساڵی 2008 كه‌متره كه ژماره‌كه گه‌یشته 9226.
جێی باسه وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئاده‌م ئینگرام رایگه‌یاند له سه‌ر وه‌زاره‌تی داد‌و لایه‌ن به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا پێویسته ژماره‌ی قوربانیه مه‌ده‌نییه‌كانی شه‌رِی عێراق بزانن، كه ئه‌مه ته‌نیا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی به‌رگری نییه.