سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی سه‌ر سنووری نێوانیان، عێراق و كوێت رێككه‌وتنامه‌یه‌ك مۆر ده‌كه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرستانی دووپاتیكرده‌وه دانووستان له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و كوێتی هه‌یه به مه‌به‌ستی مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ر دوو ولاَت.
شه‌هرستانی ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێ، ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنامه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به دابه‌شكردن و وه‌به‌رهێنانی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌تییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یك هه‌ردوو ولاَت رازی بن له سه‌ری، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه مۆركردنی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیشیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باش ده‌بات.
له به‌شێكی دیه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شه‌هرستانی باسی له‌وه كرد دانووستانه‌كانی نێوان به‌غداو كێت بۆ مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌كه هه‌نگاوی باشی ناوه، گوتیشی عێراق له هه‌موو ولاَتانی دیكه‌ی دراوسێ ده‌كات ئه‌وانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه رێككه‌وتنی له‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا مۆر بكه‌ن.
جێی باسه ژماره‌یه‌ك كێلگه نه‌تی گرنگ له نێوان سنووری عێراق و كوێت هه‌یه گرنگترینیان كێلگه نه‌وتی سه‌فوان و زوبێر‌و روتقه‌یه كه ده‌كه‌وێته ناو خاكی كوێت و رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت، هه‌روه‌ها كێڵگه نه‌وتی رومێڵه ده‌كه‌وێته ناو خاكی عێراق و رۆژانه ملیۆن و نیوێك به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت.