سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌دووری ده‌زانێ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بلاَوه‌ی پێبكرێت
سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بلاَوه‌پێكردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌دوور ده‌خاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كینس هێنزیكه‌ر به دووری خسته‌وه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2011 له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بلاَوه‌یان پێبكرێت بۆ رێگرتن له روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێك له نێوان پێكهاته جیاكانی ئه‌و ناوچانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هێنزیكه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی رێكه‌وتووه بۆ مانه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه له نێوان هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ناوبراو مانه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌یشی له نێوان هێزه‌كانی عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به باشترین چاره‌سه‌ر هه‌ژمار كرد بۆ رێگه گرتن له روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ئه‌منی كه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێـت به سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌و دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ تێكدانی بارودۆخ و گوزه‌رانی دانیشتووان و پێكهاته جیاوازه‌كان.
ناوبراو هۆشداریدا سه‌باره‌ت به مه‌ترسی میلیشیاكان له قۆناخی داهاتوو، روونی كرده‌وه میلیشیاكانی وه‌كو عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حیزبوڵلاَ و یه‌ومی مه‌وعود تا ئێستا توانایان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به پێویستیشی زانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن له ئه‌كه‌كانی خۆیان بۆ له ناوبردنی ئه‌و گروپ و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی ده‌یانه‌وێ له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بده‌ن.